هاووڵاتییەكی سەڵماسی لە زیندانی گشتیی شاری بۆكان گیانی لە دەست دا

22:29 - 5 بانەمەڕ 2712
كوردپا: هاووڵاتییەكی شاری سەڵماس كە حوكمی دوور خرانەوەكەی لە زێندانی گشتیی شاری بۆكان تێپەڕ دەركرد، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شێرزاد خزری تەمەن 36 ساڵ و خەڵكی شاری سەڵماس سەر لە بەیانی رۆژی سێ‌شەممە لە زیندانی گشتیی شاری بۆكان گیانی لەدەست دا.

شێرزاد خزری دوو ساڵ لەمەوبەر، دوای تێپەڕاندنی دوو ساڵ زیندانی لە گرتووخانەی شاری سەڵماس، بۆ گرتووخانەی شاری بۆكان دوور خرابووە.

بەوتەی کەسانی ئاگادار ئەو زیندانییە حەفتەیەك لەمەوبەر ئیزنی مەرەخسی پێدرابوو و پاش گەڕانەوەی دەخرێتە \"قەرەنتینە\" و لە ئەنجامدا رێكەوتی 5‌ی بانەمەڕ بە هۆی \"سەكتەی دڵ\" گیانی لەدەست داوە.

چالاكانی مافی مرۆڤ و داكۆكیی كارانی مافی زیندانیان لەو باوەڕەدان، زەخت و گوشاری دەروونیی بۆ سەر زیندانیان، خستنە ژووری تاكەكەسی، نەبوونی پزشكی شارەزا و هەروەها كەمتەر خەمی لێپرسراوانی زیندانەكان، بە هۆكارە سەرەكییەكانی گیان لەدەست دانی زیندانیان دێنە ئەژمار.