هاووڵاتییەكی دیكەی عەرەبی ئەهواز بە ئیعدام مەحكووم كرا
15:00 - 23 خاکەلێوه 2712
كوردپا: لە درێژەی رەوتی گیران و حوكمی هاووڵاتییانی عەرەبی ئەهوازی لەلایەن دەزگای قەزایی حكووومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، هاووڵاتییەكی دیكە حوكمی ئیعدامی بۆ بڕایەوە.
بەپێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤی عەرەبی ئەهواز عارف حەمیدیان كوڕی سەعید و تەمەن 25 ساڵ و و خاوەن ژن و مناڵ كە ساڵی پێشوو دەستبەسەر كراوە و پاش ماوەیەك راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعات و زیندانی كاروونی ئەهواز، حوكمی ئیعدامی بۆ بڕاوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەكانی مافی مرۆڤ لە ئەهواز لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە بە بنەماڵەی بنەماڵەی ئەم زیندانیە راگەیەنراوە بۆیان نیە لەگەڵ راگەیەنەكان قسە بكەن.
پێَشتریش بەشێكی تر لە لاوانی عەرەب حوكمی ئیعدام و 10 ساڵ زیندانیان بۆ بڕابۆوە كە بریتی بوون لە: تەها حەیدەریان كوڕی رەحیم تەمەن 28 ساڵ لە گەڕەكی، ناسر حەیدەریان كوڕی رەحیم تەمەن 21 ساڵ، عەباس حەیدەریان كوڕی جاسم تەمەن 24 ساڵ عەلی شەریفی تەمەن 25 ساڵ كە هەموویان دانیشتووی گەڕەكی \"مەلاشیە\"ی ئەهوازن و روون نەبۆتەوە كە كامەیان حوكمی ئیعدامی هەیە و كامەیان زیندان.
لە درێژەی زەخت و گوشار بۆ سەر هاووڵاتییانی عەرەبی ئەهوازدا ئەمیر مەعاوی تەمەن 24 ساڵ دانیشتووی گەڕەكی گوڵستانی ئەهواز بە 38 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ پارێزگای مازندەران مەحكووم كرا. عەباس حەیدەری تەمەن 26 ساڵ كوڕی عەبدولحوسێن دانیشتووی مەلاشیە بە 18 ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ مازندەران مەحكووم كرا.
ئەو شەش هاووڵاتیە عەرەبی ئەهواز رێكەوتی 31ی خاكەلێوەی ساڵی 1390 لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
ماوەیەك لەمەوپێش رێكخراوی مافی مرۆڤ و رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەركام بە بڵاو كردنەوەی بەیاننامەی جیاجیا خوازیاری بەڕێوەچوونی دادگای دادپەروەرانە بۆ ئەو زیندانیانە بوون. ناوەندی ئەمنەیتی و ئیتلاعاتییەكانی حكوومەتی ئیسلامی بەردەوام چالاكانی سیاسی، مافی مرۆڤ و هاووڵاتییانی عەرەبی ئەهواز بە ئاژاوەگێڕ و سەرچاوەی توندوتیژی ناودێر دەكەن.