هاووڵاتییەكی دیكەی خەڵكی سەردەشت دەستبەسەر كرا

13:30 - 4 خەرمانان 2712
ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی حەفتەی رابردوودا شەپۆلێكی نوێ‌ لە دەستبەسەر كرانی لاوانی شاری سەردەشت دەستی پێكرد و هەر لەم پێوەندییەدا رێكەوتی 3ی خەرمانان هاووڵاتییەكی دیكەی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە قۆڵبەست كراوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هاووڵاتییەكی خەڵكی سەردەشت رۆژی هەینی رێكەوتی 3ی خەرمانان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەت لەو شارە دستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوە.

هەتا ئێستا لەمەڕ هۆكاری گیرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ هیچ هه‌واڵێک لەبەر دەستدا نیە.

شەوی 28ی گەلاوێژ كۆمەڵێك لە لاوانی شاری سەردەشت لە یەكێك لە شەقامەكانی ئەو شارە دەستیان كردبوو بە ئاگر كردنەوە و شایی و خۆشی، كە دوابەدوای ئەو كارە 16 كەس لە لاوان لەلایەن هێزە نیزامییەكانی دەستبەسەر و پاش چەند رۆژ هەركام بە دانانی وەسیقەی 30 میلیۆن تمەنی بە شێوەی كاتی ئازاد كران.