هاووڵاتییەكی خەڵكی پاوە بە چەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
18:28 - 20 خەزەڵوەر 2712
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییەكی خەڵكی گوندێكی دەورووبەری شاری پاوە، بەهۆی دەستكورتی و هەژاری بە چەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، هاووڵاتییەكی كورد بەناوی \"رزگار مەحموودی\" كوڕی مەجید تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵكی گوندی \"خانەگا\"ی سەر بە شاری پاوە، كاتژمێر ١٠ی شەوی چوارشەممە رێكەوتی ١٦ لەسەر ١٧ی خەزەڵوەر لەسەر جادەی گوندی خانەگا بۆ پاوە بە تاپڕ خۆی كوشتووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، هەژاری و دەستەنگی هۆكاری خۆكوژیی ئەو هاووڵاتییە كوردە بووە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩١ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران ٣٢ هاووڵاتیی كورد بەهۆكاری جۆراوجۆر دەستیان داوەتە خۆكوژی گیانیان لەدەست داوە.
لە كۆی ئەو رێژەیە ١٥ كەسیان پیاو و ئەو ١٧ كەسەكەی دیكە لەناو ژناندا بوون و ٥ حاڵەتی ئەو خۆكوژییانە لەناو ژنان لە رێگای خۆسووتاندنەوە بووە.