هاووڵاتییەكی خەڵكی پاوە بۆ جای دووەم دەستبەسەر كرا
15:03 - 19 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتییەكی كوردی خەڵكی یەكێك لە گوندەكانی دەورووبەری شاری پاوە كە نزیك بە 10 رۆژ لەمەوپێش دەستبەسەر و دواتر ئازاد كرابوو، بۆ جاری دووەم لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حكوومەتەوە دەستبەسەرە و رەوانەی گرتنگە كرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ماكوان كەیخوسرەوی كوڕی ئەحمەد و خەڵكی گوندی \"شۆشمێ\"ی سەر بە شاری پاوە كە رێكەوتی 10ی رەزبەر هاوڕێ لەگەڵ دوو كەسی دیكە لەلایەن هێزم ئەمنیەتییەکانی حكوومەتەوە دەستبەسەر كرابوو، پاش ماوەیەك ئازاد كرا و رۆژی دووشەممە رێكەوتی 18ی رەزبەر بۆ جارێكی دووەم قۆڵبەست و رەوانەی گرتنگە كراوەتەوە.
مودریك فەتحی كوڕی عەلائەدین خەڵكی گوندی \"نەیسانە\" و ماكوان وەیسی كوڕی ئەحمەد خەڵكی هەمان گوند ئەو دوو هاووڵاتییەی دیكە بوون كە لەگەڵ ماكوان كەیخوسرەوی دەستبەر كراون.
هەتا ئێستا لەمەڕ چارەنووسی ئەو دوو كەسەكەی دیكە زانیارییەك لەبەر دەستدا نیە و بە هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا نەگەیشتووە.