هاووڵاتییەكی خەڵكی بۆكان ماوەی یەك مانگە بێسەر و شوێنە
16:51 - 23 بانەمەڕ 2712
كوردپا: هاووڵاتییەكی خەڵكی بۆكان لە یەك مانگ لەمەوبەرە بێسەر و وشوێنە و هیچ زانیارییەك لەبارەی چارەنووسی لەبەر دەستدا نیە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، عەلی ماوەت هاووڵاتیی خەڵكی بۆكان ماوەی یەك مانگ دەبێت بیسەر و شوێنە و زانیارییەك لەمەڕ چارەنووسی لەبەر دەستدا نیە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش داوە، برایەكی ئەو هاووڵاتییە بۆكانیە بەناوی رەسووڵ ماوەت 5 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە 7 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحكووم كراوە كە هەتا ئێستا لە زیندانە و 2 ساڵ لە حوكمەكەی ماوە.
دیار نەمان و بێسەر و شوێن بوونی چالاكانی سیاسی و دەستبەسەر كراوانی كورد لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران، بۆتە دیاردەیەكی ئاسایی و بەڕای چالاكانی مافی مرۆڤ حاڵەتی وا هەیە پاش چەند مانگ دیار نەمان دەردەكەوێ كە لەایەن ناوەندە ئەمنیەتی و نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە گیراون.
بەپێی راپۆرتی چەند رۆژ لەمەوبەری چالاكانی مافی مرۆڤ و دێمۆكراسی لە ئێران، سێ زیندانیی سیاسیی كورد بەناوەكانی\"جەمیل بارز، شاهێد بەهرامی و ئاسۆ میرزایی\" كە رێكەوتی 8ی جۆزەردانی ساڵی 1387ی هەتاوی لەلایەن هێزەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە مەریوان دەستبەسەر كراون، هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.