هاووڵاتییەکی ئیلامی بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

10:35 - 5 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دادگای ئینقلابی شاری ئیلام، "ئەحمەد شوکری" خەڵکی ئەو شارەی بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرد.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی "تێکدانی بیروڕای گشتی"، ئەو حوکەمەی بە سەردا سەپاوە.

دادگای ئینقلابی ئیلام، بە پشتبەستن بە مادەی ٦٩٨ی یاسای سزای ئیسلامی، ئەو هاووڵاتییەی بە ساڵێک زیندان مەحکووم کردووە.