هاووڵاتییەکی یارسانی لە چلەی ماتەمینی "نیکمەرد تاهیری"دا دەستبەسەر کرا
13:37 - 22 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی یارسانی دوابەدوای گوتاربێــژی لە رێوڕەسمی چلەی \"نیکمەرد تاهیری\" لە شاری سەحنــە، لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ هاووڵاتییەک بەناوی \"مححەمەد قەبووڵی\" هاووڵاتیی یارسانیی خەڵکی شاری \"زەنجان\" پاش گوتاربێــژی لە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی \"نیکمەرد تاهیری\" لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ئەو ئیدارەیە راگوێزرا.
دوابەدوای دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە یارسانییەی خەڵکی زەنجان، رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کوردی یارسانیی شاری سەحنە لەبەردەم ئیدارەی ئیتلاعات و فەرمانداریی ئەو شارەدا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێکهێنا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەو هاووڵاتییە یارسانییەی خەڵکی شاری زەنجان لە دەستبەسەریی هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەحنەدا ماوەتەوە.
چەند رۆژ پێش ئێستا بنەماڵەی \"نیکمەرد تاهیری\" لەلایەن هێـزە ئیتلاعاتییەکانەوە هەڕەشەیان لێکرابوو کە لە بەڕێوە بردنی رێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی رۆڵەکەیان خۆببوێرن.
رێکەوتی ١٤ی جۆزەردان \"حەسەن رەزەوی\" لەمەڕ سووکایەتی کردنی هێزە ئیتلاعاتییەکان بە ئایینی یارسان، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو دواتریش لە رێکەوتی ٢١ی جۆزەرداندا گیانی لەدەست دا.
دوابەدوای ئەم رووداوە نیکمەرد تاهیری خەڵکی شاری سەحنەی کرماشان رێکەوتی ١٥ی جۆزەردان لە شوێن هەمان رووداو و بە ئامادە بوونی خەڵک و فیلم هەڵگر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و دەستبەجێ بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
دوابەدوای ئەم رووداوانە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی جۆزەردان هاووڵاتییانی کورد لە کرماشان سەبارەت بە سووکایەتی کردنی هێزە ئیتلاعاتییەکان بە پەیڕەوانی کوردی یارسانی، خۆپیشاندانێکی بەرینیان لەبەر دەم ئوستانداریی کرماشان بەڕێوە برد.