هاووڵاتییەکی کوردی ڕۆژهەڵات، لە بەدلیس گیانی لە دەست دا

14:23 - 31 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: گریلایەکی کورد خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە شەڕی هێزی پاراستنی گەل لەگەڵ ئەرتەشی تورکیە، لە شاری بەدلیس گیانی لە دەست دا.

هێزی پاراستنی گەل، باڵی نیزامیی پەکەکە، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە ڕاگەیاند: دیاکۆ ئەحمەدی بە کۆدی ڕێکخراوەیی \"هەڵمەت دێرسیم\"، خەڵکی شاری سنە، لە کاتی هێرشی هەوای لە ناوچەی \"شێخ جۆما\"ی شاری بەدلیس لە باکووری کوردستان گیانی لە دەست دا.

دیاکۆ ئەحمەدی، کوڕی ئێقباڵ و خەڵکی شاری سنە، حەوتووی ڕابردوو، ٢٠ی پووشپەڕ گیانی لە دەست دا.

هێزەکانی پاراستنی گەل، شاخەی نیزامیی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ن.