هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ڕوانسەر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:38 - 18 رەشەمه 2719

چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرید موختاری" خەڵکی گوندی "دەوڵەت ‌ئاوا"ی شاری ڕوانسەر، لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو هاووڵاتییە بەهۆی هەژاری و خەمۆکییەوە خۆی کوشتووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ٩ی ڕەشەمە، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵە خەڵکی شاری چڕداوڵی پارێزگای ئیلام، بەهۆی هەژاری و دەسکورتی، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنابوو. شوناسی ئەو مێرمنداڵە ڕانەگەیەندراوە.

دیاردەی خۆکوژی نەتەنیا لە کوردستان بەڵکوو لە سەرتاسەری ئێران ڕووی لە زیادبوون کردووە، بەڵام هۆکاری ئەوەی کە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خۆکوژی ڕووی لە زیادبوونە، بۆ نەبوونی گەشەی ئابووری و سیاسەتی حکوومەتی ئێران بۆ نەبوونی پێشکەوتن دەگەڕێتەوە.