هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەریوان چارەنووسی ناڕوونە
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیسماعیل ئەردەوانی" کوڕی "جەلال"، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەرخان ئاوا"ی مەریوان، پاش دەسبەسەرکرانی، چارەنووسی ناڕوونە.
یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئیسماعیل، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە خۆیان دەبوێرن".
بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، ناڕوونیی چارەنووسی ئیسماعیل ئەردەوانی، نیگەرانیی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.
ڕۆژی سێشەممەی ٢٦ی خاکەلێوە، ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو.
هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردبوو.