هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دێولان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

11:45 - 17 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی شەممە ١٦ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەیسەم تەهماسبی" خەڵکی شاری دێولان، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوەی خۆی کوشتووە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوە نافەرمییەکان باس لە خۆکوژیی هاووڵاتییەکی کامیارانی بە ناوی "قودرەت" خەڵکی گوندی "شێروانە" دەکەن، بەڵام ئاژانسی کوردپا ناتوانێت خۆکوژیی ئەم هاووڵاتییە کوردە پشتڕاست بکاتەوە.