هاووڵاتییەکی کورد گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار

20:25 - 20 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سنە، پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ به سەر دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سنە، بە ناوی \"هومایوون بەهمەنی\"، هیچ زانیارییەک لەمەڕ شارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

\"\"ئەم هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی شەممە، ١٠ی سەرماوەز لە شاری دیواندەرە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ چارەنووسی بێئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.