هاووڵاتییەکی کورد ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرا

11:45 - 29 بەفرانبار 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەلا "جەمشید حەمیدی"، کوڕی مەحموود خەڵکی گوندی "شاوانێ" سەر بە شنۆ ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کراوە.

مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

تۆمەتی وەپاڵدراوی دژی مەلا "جەمشید حەمیدی"، "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، ڕاگەیندراوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردبوو.