هاووڵاتییەکی کورد پاش ٧ ساڵ زیندان لە ئێعدام ڕزگار کرا

14:41 - 23 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری دیواندەڕە، کە حەوت ساڵ پێش خێزانی خۆی کوشتبوو، لە ئێعدام ڕزگار کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئائژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"عەبدووڵڵا پێشکار\" خەڵکی گوندی \"مەڕان\"ی سەر بە شاری دیواندەڕە، ٧ ساڵ پێش بە تاوانی کوشتنی خێزانی بە چەقۆ، لە لایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە، لە سێدارە ڕزگار کرا.

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی پووشپەڕ، عەبدووڵڵا پێشکار بە ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوە، چەند خۆلەکێک پێش لە سێدارەدانی، لە پەتی سێدراە ڕزگاری بووە.

عەبدوڵڵا پێشکار بە هۆی شەڕ و کێشەی بنەماڵەیی لەگەڵ خێزانی چەند زەربە چەقۆ لە خێزانی دەدات و ئەمەش دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی خێزانی.

ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دادگاوە بە تاوانی\"کوشتنی بە ئەنقەست\" ٧ ساڵ پێش حوکمی ئێعدامی بۆ بڕدرابووە، ڕۆژی ڕابردوو حوکمەکەی پێی بەخشرا.

\"قیساس\" لە یاسایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، بۆ سزایی کوشتنی بە ئەنقەست لە بەرچاوگیراوە و بەڕێوەبردنی ئەو حوکمە بە مافی خاوەن کوژراوەکە بە ئەژمار دێت و ئەویش سەرپشکە لە جێبەجێکردنی، یان بەخشینی ئەو حوکمە.