هاووڵاتییەکی کورد پاش ١٥ ساڵ دەستبەسەری لەسێدارە درا + ئامار
15:13 - 3 بەفرانبار 2713
ئاژانسی کوردپا: حوکمی لەسێدارە دانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری روانسەر، پاش زیاتر لە ١٥ ساڵ دەستبەسەری لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان بەڕێوەچوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتووە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەتیف فەیزوڵڵاهی، تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی محەممەد موراد و خەڵکی گوندی \"دەوڵەت ئاوا\"ی سەربە شاری روانسەر لەزیندانی \"دیزڵ ئاباد\"ی کرماشان لەسێدارە درا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەتیف فەیزوڵڵاهی بۆ ماوەی ١٥ ساڵ و ٢١ رۆژ لە زیندان بووە و رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەسێدارە دراوە و هەمان رۆژ تەرمی لەوتیف رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.
ناوبراو لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا و بە تاوانی کوشتنی ئەنقەست لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بۆ بڕابوویەوە کە سەرئەنجام ئەو حوکمە لەزیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان بەڕێوەچوو.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە هەتا ئێستا ٤٠ هاووڵاتیی کورد بە تاوانی جۆراوجۆر لە زیندانەکانی ئێران و بە بڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەسێدارە دراون.
ئەو ئامارە رێژەییەوە و بەپشت بەستن بە ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، بە سەرنجدان بە رەوتی لەسێدارەدانی هاووڵاتییان لەزیندانەکانی ئێران و نەبوونی میدیایەکی ئازاد بۆ رووماڵ کردنی ئەو هەواڵانە لەو ولاتە، دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.