هاووڵاتییەکی کورد \"ممنو‌ع ‌الخروج\" کرا

15:18 - 2 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: دادگای ئینقلابی شاری سنە، حوکمی \"ممنو‌ع‌ الخروجـ\"ـی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەی، دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"ئەفشین شێخ ‌ئیسلامی وەتەنی\"، لە لایەن لقی دووی پرسکەری ئینقلابی شاری سنە، \"ممنو‌ع‌الخروج\" کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی \"کۆبوونەوە و تەبانی دژی نیزام\" و \"ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، \"ممنو‌ع‌ الخروج\" کراوە.

\"ئەفشین شێخ ئیسلامی\"، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ٩٧، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش مانگێگ لە گرتنگە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، \"ئەفشین شێخ ئیسلامی\"، چەندین جار بە هۆی چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکانیەوە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراوە و لەو ماوەیەدا، سێ جار دەسبەسەر کراوە.