هاووڵاتییەکی کورد ٢٠٠ ملیۆن تمەنی خستە ژمارە حیسابی دادگوستەری

12:22 - 30 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد بۆ پێشگرتن لە موزایدەی بارمتەکەی، بڕی ٢٠٠ ملیۆن تەمەن پارەی خستە سەر ژمارە حیسابی دادگوستەریی شاری شنۆ.

"حاسڵ عەزیزی"، زیندانیی سیاسیی کورد پاش گوشاری دادستانی و ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە شاری شنۆ، بۆ خاڵی‌کردنی "مڵک"‌ی بارمتە گیراو، بۆ پێشگرتن لەو مڵکە.  بڕی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی خستە سەر ژمارە حیسابی دادگوستەریی شاری شنۆ.

ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەر،  بارمتەی سێ هاووڵایتیی کورد بە ناوەکانی "حاسڵ عەزیزی، جەلال و کەماڵ مەسرووری"، بە  بڕی ٦ میلیارد ڕیاڵ، خرایە موزایدەوە.

دۆزگەری شاری شنۆ، داوای لە خاوەن بارمتەکەی کردووە بە زووترین کات ئەو مڵکە موزایدە کراوە چووڵ بکات.

حاسڵ عەزیزی زیندانیی سیاسیی کورد پاش ئازادکردنی بە بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی زێدی خۆی بەجێهێشت.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، لە دادگا دا، بە ٢٥ ساڵ زیندانی تەعزیری و دواتر بە هۆی پێشێلکردنی ئەو حوکمە لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە دووبارە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ دادگایی کرایەوە و بە ٢٠ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.