هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بانە دەسبەسەر کرا

11:32 - 28 خەرمانان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەنوەر ڕەسووڵی"، تەمەن ٤٥ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی گوندی "بڵەسەنـ"ـی شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەنوەر ڕەسووڵی، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.