هاووڵاتییەکی کورد لەشاری سنە لەسێدارە درا

16:32 - 17 بانەمەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: رێکخراوی زیندانەکان لەئێران، زیندانییەکی کوردی مەحکووم بە \"قەساس\"‌ی لەشاری سنە لەسێدارە دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ١٧‌ی بانەمەڕ، لێپرسراوانی گرتووخانەی ناوەندی سنە حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردیان بەناوی \" غ.ر\" جێبەجێ‌کرد.

ئەو هاوولاتییە کوردە، لەئەنجامی شەڕ بنەماڵەیی و کوشتنی \"ژن براکەی\" بەقەساس(تۆڵە) حوکم درابوو.

\"غ.ر\" خەڵکی شاری دیواندەڕەیە و دوای ئەنجام دانی قەتڵ لەیەکێک لەشارەکانی باشووری ئێران دەستبەسەر کرابوو.

\"قەساس\"‌ی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەحاڵێکدایە کە لەساڵی رابردوودا، ٣٧٥ قاتڵ (بکوژ)، لەلایەن بنەماڵەی قوربانیانەوە بەخشراون.