هاووڵاتییەکی کورد لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان و بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا

11:24 - 18 جۆزەردان 2720

ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، "شارام مستەفاپوور" کوڕی "ڕەشید" و خەڵکی گوندی "ماوانە"ی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی "عارفیان" گیانی لەدەست دا.

 ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردان لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە تەقەی لێکرابوو و دواتر بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی عارفیان کرابوو.

"شارام مستەفاپوور" لە ماوەی خەواندنی لە نەخۆشخانەدا، لەژێر چاوەدێریی ئەمنییەتی ‌هێزە نیزامییەکاندا بوو.