هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

10:13 - 7 بەفرانبار 2721

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەریم پوورمحەممەد"، کوڕی "عەلی" و خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و پاشان بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی "کەریم پوورمحەممەد" بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.