هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

11:13 - 12 جۆزەردان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عومەر خاکزاد" کوڕی "حاسڵ"، خەڵکی گوندی "شێلم جاڕانـ"ـی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە و هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.