هاووڵاتییەکی کورد لە پاوە دەسبەسەر کرا

09:54 - 8 بەفرانبار 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پەیمان ئەحمەدی"، کوڕی "ئەنوەر" و خەڵکی پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها وتی: "پەیمان ئەحمەدی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە کرماشان کراوە".

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی پەیمان ئەحمەدی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.