هاووڵاتییەکی کورد لە ورمێ دەسبەسەر کرا

12:23 - 5 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ڕەشەمەی ٩٨، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەنسوور حەبیبی" کوڕی "عەبدولخالق"، خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە لیباس شەخسییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بەهۆی "هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان" دەسبەسەر کردووە.

"مەسنوور حەبیبی" لە کاتی دەسبەسەریدا، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام بووە.

لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد عوبەیدی" و "ڕەزا عوسمانی" خەڵکی مەریوان، لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چوارشەممە سووری، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.