هاووڵاتییەکی کورد لە مەترسیی ئێعدامدایە

16:41 - 29 رێبەندان 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "بێهزاد(کەماڵ) خاکزاد"، خەڵکی گوندی "بابخاڵاوێ" سەر بە شاری شنۆ لە مەترسیی ئێعدامدایە.

ناوبراو ساڵی ۱۳٨۹ی هەتاوی دوو کەسی بە ناوەکانی "شۆڕش ئاتەشبەرگ" و "جەلال" کوشتووه.

ئەو دوو کەسه خەڵکی گوندەکانی "هەمزاوا" و "سێڵوێ" سەر بە شاری پیرانشارن.

بنەماڵەی جەلال یەکێک لە کوژراوەکان ڕەزایەتی بە بنەماڵەی بێهزاد داوە و لێی خۆش بوونە. بەڵام بنەماڵەی شۆڕش ڕەزایەتی بە بێهزاد نادەن و داوای قساسی ناوبراو دەکەن.

بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بێهزاد ئێعدام بکرێ. ناوبراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێدایه.

بۆ ئەوەیکە بنەماڵەی شۆڕش ڕەزایەتی بە بێهزاد بدەن و ئێعدام نەکرێ، ڕدێن سپی، کەیخودا و چەندین مامۆستای ئایینی داوایان لە بنەماڵەی ناوبراو کردووه کە ڕەزایەت بدەن.