هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

10:47 - 26 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی لە شاری بۆکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوست.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەعفەر ئەمینی" تەمەن ٣١ ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، لە جاددەی گوندی "حەسار" دەسبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان، پاش دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو  لاوە کوردە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، ڕانگەیاندراوە و بەدواچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان هەتا ئێستا، بێئاکام ماوەتەوە.