هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

11:52 - 9 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شنۆیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی  کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "نادر زیایی ‌فەڕ" کوڕی "محەممەد" و خەڵکی گوندی "مەڵا عیسا"ی ناوچەی "دەشتەبێڵـ"ـی شنۆ، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی کوردستان، بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوەشی خستەڕوو، هەتا ئیستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی "نادر زیایی ‌فەڕ" لەبەر دەستدا نییە.