هاووڵاتییەکی کورد لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کرا

18:47 - 19 رێبەندان 2720

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تەها ئاتەش‌ئەفراز"، خەڵکی "کۆنەخانێـ"ـی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی تاها ئاتەش‌ئەفراز بۆ ئاگاداری لە چارەنووسی ناوبراو، بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.