هاووڵاتییەکی کورد لە شاری نەغەدە کۆتایی بە ژیانی هێنا

17:35 - 4 خاکەلێوه 2720

ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەتاح دەشتی" خەڵکی شاری نەغەدە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دانیشتووی گەڕەکی "ئیسماعیل‌ئاوا"ی شاری نەغەدە و خێزاندارە بووە.

دەوترێ، "فەتاح دەشتی" بەهۆی کێشەی خەمۆکی دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

کۆمەڵناسان و شارەزایانی بواری دەروونی، لەو باوەڕە دانکە هەژاری، دەستکورتی، بێهیوایی لە نێو لاوان، هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە نێو بنەماڵەکان، لاوان و مێرمنداڵان بە ئەژمار دێن.