هاووڵاتییەکی کورد لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:48 - 2 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمەت ئابجامە" خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان لە کاتی چوون بۆ سەر کارەکەی لە گۆڕەپانی "ئیستقلالـ"ـی مەهاباد دەسبەسەر کردبوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕو: هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە، ڕژاونەتە ماڵەکەی و هێندێک کەرەستەی کەسیی ناوبرایان لەگەڵ خۆیان بردبوو.

ڕەحمەت ئابجامە خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیاریەکی ورد لە بەردەستدا نییە.