هاووڵاتییەکی کورد لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

12:06 - 13 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕێبوار پادەست" کوڕی ڕەسووڵ، خەڵکی شاری "گۆگتەپە"ی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش دەسبەسەرکردنی، دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی "ڕێبوار پادەست" هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوی "سۆران نەسیری" خەڵکی شاری "گۆگتەپە"، "سۆران موختاری فەر" خەڵکی گوندی "حاجی خۆش" و "ئومید عەباسی" خەڵکی گوندی "ئیندرقاش"  سەر بە مەهاباد، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.