هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سەوڵاوا دەسبەسەر کرا

11:33 - 15 بانەمەڕ 2720

ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەبدوڵڵا ئەدوایی" خەڵکی گوندی "سلێن" لە ناوچەی هەورامان سەر بە شاری سەوڵاوا، بە هۆکاری نادیار دەسبەسەر کرا و هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

پاش نەچوونی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ ئەو ناوەندە لە شاری سەوڵاوا، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر گوندی "سلێن" و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

 ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٩٧، پاش بانگهێشتی بۆ ڕیکخراوی سپای پاسداران لە شاری سەوڵاوا، دەسبەسەر کرا و ڕێکەوتی ٨ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٨، لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوانەوە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری و پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو هاووڵاتییە کوردە سەبارەت بە حوکمەکەی، ئەو حوکمە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کرا.