هاووڵاتییەکی کورد لە شاری بانە دەسبەسەر کرا

10:15 - 9 سەرماوەز 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەحمان ڕەسووڵی" کوڕی ڕەحیم، تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی "بڵەسەنـ"ـی شاری بانە، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردبوو و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستبوو.

هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکار و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "واحید عەباس‌زادە" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "کەوپێچی خواروو" سەر بە شاری بانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.