هاووڵاتییەکی کورد لە سنە بە زیندان مەحکووم کرا

14:03 - 17 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خاکەلێوە، لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی" حوکمی سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانیی بەسەر "فەردین مەولوودیـ"ـدا سەپاند.

لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.

ئەو هاووڵاتییە خەڵکی سنەیە و پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بووە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ساڵی ٩٨، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەسبەسەر کرابوو.