هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لەسێدارە درا

18:02 - 25 جۆزەردان 2722

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد شوکری" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری "ئەیوانغەربـ"ـی پارێزگای ئیلام، لە زیندانی ڕەجایی شارەی کەرج لە سێدارە درا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوەتەوە کە ئەو زیندانییە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ٧ زیندانیی دیکە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لەسێدارە دراون.

ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆییە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردووەتەوە ئەو ٨ زیندانییە لە بەندەکانی لاوان بەندی ٦ و بەندی ٢ی(دارالقران)، بۆ جێبەجێکرانی حوکمەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی کراوبوون.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە لەسێدارەدانی ئەو ٨ کەسە لەلایەن میدیا ناخۆییەکانی ئێران و یان سەرچاوەی فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە.