هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی بۆکان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

17:37 - 29 خەرمانان 2720

ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فواد محەممەدپوور" کوڕی "عوسمان" خەڵکی گوندی "ئالیکەند"ی بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو هاووڵاتییە کوردە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندان ئازاد کراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە، ناوبراویان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کردبوو.