هاووڵاتییەکی کورد لە بانە دەسبەسەر کرا

10:10 - 14 رێبەندان 2719

ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەسکەندەر چراغی" کوڕی "قادر"، خەڵکی بانە و ئەندامی ئەنجومەنی پاژین، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و پاش دەسبەسەرکردنی، دەستیان بەسەر مۆبایلی خۆی و ژنەکەیدا گرتووە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە، سەبارەت بە چارەنووسی "ئەسکەندەر"، زانیارییەکی وردیان پێ نەدراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.