هاووڵاتییەکی کورد سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان ناڕەزایەتیی دەربڕی

12:09 - 28 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی  شاری سەردەشت، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا، سەبارەت بە چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکانی شاری سەردەشت، ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕی.

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی "بێتووشـ"ـی شاری سەردەشت، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا، سەبارەت بە خۆڵ بەچاو خەڵکردنی بەرپرسانی حکوومەتی سەبارەت بە خزمەتگوزاری و چاککردنی ڕێگاوبانەکانی ئەو شارە، ناڕەزایەتیی دەربڕی.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، لەو گرتە ڤیدیۆیە یەک خولەکیدا، جادەی نێوان سەردەشت و مەهاباد پیشان دەدات کە بە جێگای قیر، لە چەوی ڕەشکراو کەڵکیان وەرگرتووە.

ئەو هاووڵاتییە هەروەها داوا لە بەرپرسانی حکوومەت دەکات چیتر خۆڵ بە چاوی خەڵکدا نەکەن و بە جێگای بەتاڵانبردنی ئەو پارە دیاریکراوە، ڕێگاوبانەکان چاک بکەن.