هاووڵاتییەکی کورد سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

11:59 - 23 خەزەڵوەر 2722

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەماڵ هاشمی" خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی ئەو حوکمەی لەسەر ئەم هاوڵاتییە دەرچووە، ناوبراو بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام  و تەناهی دژی ئەمنییەتی میللی" سزای ١٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

ئەم حوکمە چەند ڕۆژ پێش بە كەماڵ هاشمی لە زیندانی نەغەدە ڕاگەیەندراوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ١٨ی ڕەزبەر بەبێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری ورمێ گوازرایەوە.

دوای کۆتایی ماوەی لێپرسینەوە، ناوبراو بۆ زیندانی نەغەدە گواسترایەوە و لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کرابوو.

کەماڵ هاشمی تەمەنی ٤٠ ساڵە، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.