هاووڵاتییەکی کورد رەوانەی زیندانی بۆکان کرا

20:33 - 15 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بوکان کە حوکمی گرتنی بۆ بڕابووە لەلایەن مەئموورانی حکوومەتییەوە بۆ زیندانی ئەو شارە گوێزرایەوە.

به پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە حەفتەی رابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"ئەسعەد دامەنگیر\" کوڕی مەولوود بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ناوەندی شاری بۆکان کراوە.
حوکمی کۆتایی ئەسعەد دامەنگیر ٦ مانگ زیندانه.
ناوبراو سێ ساڵ پێش لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی بێژەن پژوومان و رێبوار بیرامپوور خەڵکی گوندی \"سەرئاوقامیش\" بە تۆمەتی \"چالاکی سیاسی بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیونی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران\" دەستبەسەر و دواتر بەدانی بارمەتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراکن

هەنووکە ئەو هاووڵاتییە کورد کە خێزانداریش بە بڕیاری دەزگای قەزایی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی براوەتە زیندان.