هاووڵاتییەکی کورد بەهۆی وتنی گۆرانییەک، لە ورمێ دەسبەسەر کرا

16:07 - 25 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێ، لە کاتی کوژرانی "قاسم سلێمانی"، بەهۆی گورانی وتنەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حەوتووی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شارام کازمی"، خەڵکی ورمێ، بەهۆی گۆرانی وتنەوە لە کاتی کوژرانی "قاسم سلێمانی"، دەسبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار، هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بۆ بێڕێزیکردن بە قاسم سلێمانی، گەڕاندەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتی، بنەماڵەی کازمی سەردانی ئیتلاعاتی ورمێیان کردووە، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە و ناوبراو هێشتا لە گرتنگەی ئیتلاعاتدایە.