هاووڵاتییەکی کورد بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووو کرا

14:25 - 21 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، حوکمی یەک ساڵ زیندانی بە سەر هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری سەقز سەپاند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا: چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"فەرهاد مەلەکی\" خەڵکی شاری سەقز ، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەوە شارەوە بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

دادگای ئینقلابی شاری سەقز ، ئەم هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\" مەحکووم کردووە.

پاش سەپاندنی حوکمی یەک ساڵ زیندانی بە سەر ئەم هاووڵاتییە کوردە، دادگای ئینقلابی شاری سەقز، حوکمی گرتنی ناوبراو بۆ بەرێوەچوونی زیندانییەکەی دەرکردووە.

فەرهاد مەلەکی ٢٦ بەرفرانباری ساڵی ٩٥، لە کاتی گەڕانەوە لە شاری سنە، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران\" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش چەند مانگ ڕاگیرانی لە گرتنگەی شاری سەقز، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.