هاووڵاتییەکی کورد بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

11:19 - 3 خاکەلێوه 2720

هاووڵاتییەکی کوردی کرماشانی بە ناوی "عوبەید عەزیزنژاد"، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش داسەپاندنی ئەو حوکمە، بە دانانی بارمتەی ١٢٠ ملیۆن تەمەنی ئازاد کرا.

دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییەی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.

ئەو هاووڵاتییە بە نیسبەت ئەو حوکمە ناڕەزایەتیی خۆی دەربڕیوە و دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی کرماشان کراوە.

"عوبەید عەزیزنژاد"، ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.