هاووڵاتییەکی کورد بە ٦ مانگ زیندان حوکم درا
16:22 - 8 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی \"گەلێن\"ی سەربە ناوچەی \"ژاوەرۆ\"ی سنە لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، ٦ مانگ زیندانی تەعزیریی بۆ بڕایەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا هاووڵاتییەک بەناوی \"ئێقباڵ رەحمەتی\" تەمەن ٢١ ساڵ کوڕی \"عەبدول\" لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، تاوان و هۆکاری زیندانی کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە نەزانراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا هاووڵاتییەک بەناوی \"ئێقباڵ رەحمەتی\" تەمەن ٢١ ساڵ کوڕی \"عەبدول\" لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
ئێقباڵ رەحمەتی
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئێقباڵ رەحمەتی هەنووکە لە زیندانی \"دیزڵ ئاباد\"ی شاری کرماشان ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، تاوان و هۆکاری زیندانی کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە نەزانراوە.