هاووڵاتییەکی کورد بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

17:00 - 14 رەشەمه 2720

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەرشاد فەتاحی"، خەڵکی ورمێ، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر "شێخلوو"، بە سێ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە "ئەندامبوون لە گرووپە مەزهەبییەکان" تۆمەتبار کردووە. کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەو هاووڵاتییە ٨ی ڕێبەندان لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ بەرێوەچووە و ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەمە، حوکمی سێ ساڵ زیندان بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر، فەرشاد فەتاحی، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە، ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەر، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێستاکە لە بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێدایە.