هاووڵاتییەکی کورد بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

16:51 - 22 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: ژنە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ماکۆ، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی خۆی، بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری خۆی، ژنە هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆی بە ناوی "مەقبوولە سکاوەند"ی بە ساڵێک زیندانی مەحکووم کرد.

دادگاییکردنی "مەقبوولە"، ڕۆژی شەممە، ١٨ی خەزەڵوەر بەڕێوەچوو و لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری خۆی، بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەو بارەیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە "مەقبوولە سکاوەند"، پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمەکەی، دادوەری دادگا بە ناوبراو ڕایگەیاندووە، بەپشتبەستن بە یاسای "خۆڕادەستکردن بە بڕیارە"کە، حوکمەکەی بۆ ٩ مانگ کەم دەکرێتەوە و لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ئازاد دەکرێت.