هاووڵاتییەکی کورد بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

10:59 - 28 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێ کە لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا دەسبەسەر کرابوو، بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بەسەر هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "پەرویز ناسری"، لە دەسبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەر، سەپاند.

داسەپاندنی حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری بەسەر ئەو هاووڵاتییەدا بەبێ ئاگادارکردنەوەی پارێزەکەی بووە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەو بارەیەوە دەڵێت: "بەرپرسی لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، "شێخلوو"، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تاوانبار کردووە".