هاووڵاتییەکی کورد بە زیندان و لێدانی شەلاق مەحکووم کرا

21:59 - 28 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد لە دادسەراری گشتیی شاری مەهاباد و ئینقلابیی ورمێ بە ٥ ساڵ و ٧ مانگ زیندانیی تەعزیزی، ١٥ ساڵ بێبەشکران لە چالاکییە مەدەنییەکان و ٤٠ زەربە شەلاق مەحکووم کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"حەسەن \"ئاکۆ\" عەبدوڵڵا زادە\" خەڵکی شاری \"گۆگتەپە\" کوڕی ڕەحمان، لە دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی \"پڕۆپاگەندا دژی نیزام، تێکدانی بیروڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی قسە و بابەتی درۆ\" موحاکمە کراوە.

بەپێی ئەو حوکمە کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژ بۆ ئەو هاووڵاتییە کوردە دەرکراوە، ناوبراو بە هۆی تێکدانی بیروڕای گشتی به ٧ مانگ زیندان زیندان،

پڕۆپاگەندا دژی نیزام بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری، ١٥ ساڵ بێبەشکران لە چالاکییە مەدەنییەکان و بە هۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی درۆ و ناڕاست بە ٤٠ زەربە شەلاق مەحکووم کراوە.

ئەو حوکمە بە شێوەی حزووری بووە و هەتا ٢٠ ڕۆژ دوای دەرچوونی ئەو حوکمە لە دادگاکانی پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ، دەتوانرێت ناڕەزایەتی لەسەر بدرێت.
\"\"
هاووڵاتییەکی کورد بە زیندان و لێدانی شەلاق مەحکووم کرا