هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی وەسیقەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی لە گرتووخانە ئازاد کرا

19:59 - 24 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری جوانڕۆ، بە دانانی وەسیقەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی لە گرتووخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی \"ئاکۆ یاری\"، خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە پاڕێزگای کرماشان، پاش ٤٠ ڕۆژ مانەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە دانانی وەسیقەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

\"\"
ئاکۆ یاری
ئەو حوکمە لە لایەن دادگای شاری جوانڕۆ دەرکراوە و هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات شاری جوانڕۆ، دەسبەسەر و ڕەوانەی ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەم لە شاری کرماشان کرا.

ئەگەرچی پێشتریش ئەم هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی \"پڕوپاگەندە دژی نیزام\" دەسبەسەر کراوە، بەڵام ئەمجارە سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەر کردن و تۆمەتی وەپاڵدراوی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.